بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەحمەد ئەسەدی،وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، خەرجکردنی مووچەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ مانگی ئایاری 2026ی ڕاگەیاند.
بەگوێری ڕاگەیەندراوێکی "ئەحمەد ئەسەدی " وەزیری کارووکارووباری کۆمەڵایەتی، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٥٩ هەزار خێزان لەم پرۆسەدا سوودمەند دەبن، و بڕی پارەکە زیاتر لە 441 ملیار دینار بۆ ئەم مانگە تەرخانکراوە، کە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە جگە لە هەرێمی کوردستان.
روونیشیگردۆتەوە : کە نزیکەی 1.5 ملیۆن خێزان لەلایەن پیاوانەوە سەرپەرشتی دەکرێن، و زیاتر لە 567 هەزار خێزان لەلایەن ژنانەوە سەرپەرشتی دەکرێن.
هەر بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : وەزیری کار داوای لە خێزانە سوودمەندەکان کردوە سەردانی نوسینگەکانی ئالۆگۆری دراو خەرجکردنی پارە بکەن بۆ وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان.