🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی جەخت لەسەر پێویستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/03 19:23

بەغداد- INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانی جەختی لەسەر پێویستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت کردەوە.

ئەنجومەنەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند: "کۆبوونەوەیەک لە بارەگای "خەمیس خەنجەر" لە بەغداد بەڕێوەچوو، بە ئامادەبوونی ، هەیبەت حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرکردەی پارت و هاوپەیمانێتییە پێکهێنەرەکانی ئەنجومەنەکە.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی مەلەفی پێکهێنانی حکومەت کراوە، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی خێراکردنی تەواوکردنی بە شێوەیەک کە لەگەڵ پێداویستییەکانی قۆناغی ئێستادا بگونجێت.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو : کە بەشداربووان گفتوگۆیان کردووە دەربارەی پێشکەشکردنی پێشنیاز و دیدگا جیاوازەکان بۆ تاوتوێکردنیان لە ناو کارنامەی حکومەتدا، لەگەڵ ئامادەکردنی پاکێجی ڕێککەوتنی سیاسی کە چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە ڕووبەڕووی پارێزگا ئازادکراوەکان دەبنەوە و دیارترین تەحەددی و بەربەستە کەڵەکەبووەکانی ساڵانی ڕابردوو، و دانانی میکانیزم و چارەسەر بۆیان کە لەگەڵ هاوبەشە سیاسییەکاندا ئاڵوگۆڕی پێ دەکرێت و گفتوگۆی لەسەر دەکرێت و ڕێککەوتنی لەسەر دەکرێت.

هەروەک ئەنجومەنەکە کۆمەڵێک بڕیاری گرنگی لەم چوارچێوەیەدا داوە و جەختی کردۆتەوە لەسەر پێویستی خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت، و کارکردن بۆ یەکخستنی هەوڵەکان بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە سیاسی، خزمەتگوزاری و ئابوورییەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)