🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار: پێویستە پاڵپشتیی جوتیاران بکرێت و پێداویستییە ڕەواکانیان دابین بکرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/03 16:56

بەغدا - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار،جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پاڵپشتیکردنی جوتیاران وەک یەکێک لە کۆڵەکەکانی گەشەپێدانی ئابووری و دابینکردنی پێداویستییە ڕەواکانیان.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاند:" نزار ئامێدی""سەرۆک کۆمار،جەختی کردەوە لەسەر پێویستیی پاڵپشتیکردنی جوتیاران و وەرزێڕان، وەک یەکێک لە کۆڵەکەکانی گەشەپێدانی ئابووری،بەهۆی ڕۆڵە گرنگەکەیان لە بوژاندنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی و بەهێزکردنی ئابووری نیشتمانی.

بەپێی بەیاننامەکە: ئامێدی داوای کرد وەڵامی داواکارییەکانی ئەم توێژە بدرێتەوە، بەتایبەت ئەوانەی پەیوەستن بە شایستە داراییەکانیان، بە شێوەیەک کە دادپەروەرییان بۆ دەستەبەر بکات و پێداویستییە ڕەواکانیان دابین بکات.

سەرۆک کۆمار : دووپاتی کردەوە کە پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ ئەولەویەتێکی نیشتمانییە، و هاوکات پێزانینی خۆی بۆ ئەو هەوڵانە دەربڕی کە جوتیاران لە پارێزگا جیاجیاکاندا دەیدەن و بەشدارییان لە بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنان و خزمەتکردنی نیشتماندا کردووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)