🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار پێشوازی لە وەفدێکی سەندیکای دەرمانسازان دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/03 15:47

ئەمڕۆ یەکشەممە "نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار،لە کۆشکی سەلام لەبەغداد، پێشوازی لە وەفدێکی سەندیکای دەرمانسازان بە سەرۆکایەتی "دکتۆر حەیدەر فواد ئەلسایغ" سەرۆکی سەندیکا کرد، وەفدەکە پیرۆزباییان لەبەرێزیان کرد، بەبۆنەی هەڵبژاردنی بەسەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی ئەرکەکانیدا.

بەگوێرەی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆمار ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی،تیایدا هاتووە : لەمیانی دیدارەکەدا باس لەدۆخی ئێستای کەرتی تەندروستی و چۆنیەتی باشترکردنی خزمەتگوزارییەکانی کەرتی سەندیکای دەرمانسازان لەوڵاتدا کرد و سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پشتگیریکردنی توانا و شارەزاییەکانی بواری دەرمانسازی و پەرەپێدانی ژینگەی کارکردنیان بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چاودێری تەندروستی هاوڵاتیان کردەوە، هاوکات دووپاتی لە پشتگیریکردنی دامەزراوە تەندروستی و پیشەییەکان و بەهێزکردنی ڕۆڵیان لە خزمەتکردنی کۆمەڵگەدا کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)