بەغدا – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، نزار ئامێدی،سەرۆک کۆمار، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەرییەوە ،پیرۆزبایی خۆی ئاراستەی ڕۆژنامەوانان کرد.
سەرۆک کۆمار لە پۆستێکدا لە سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، تیایدا ڕایگەیاند: لە ڕۆژی جیهانیی ئازادیی ڕۆژنامەگەریدا، گەرمترین پیرۆزبایی و ڕێز و پێزانین ئاراستەی ڕۆژنامەنووسانی عێراقی دەکەم کە بە هەموو بوێری و دڵسۆزییەکەوە بەردەوامن لە ئەنجامدانی پەیامە نیشتمانی و پیشەییەکەیان.
سەرۆک کۆمار جەختی کردەوە لەسەر گرنگیی تواناکردنی خێزانی ڕۆژنامەوانی بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانیان بە ئازادی و بەرپرسیارییەتی، و دابینکردنی ژینگەیەکی ئارام و گەرەنتی پێویست بۆ کارەکانیان، بە شێوەیەک کە ڕۆڵی ڕاگەیاندنی ئازاد و بەرپرسیار لە بونیادنانی نیشتمان و چەسپاندنی بەهاکانی دیموکراسیدا بەهێزتر بکات.
هەروەها وتیشی: بەو بۆنەیەوە، بەوپەڕی شانازی و شکۆوە یادی شەهیدانی ڕۆژنامەگەریی عێراق دەکەینەوە کە گیانی خۆیان لە پێناو ئازادی و وشەی ڕاستگۆدا بەخت کرد.