🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەروازە سنوورییەکان: لە ڕێگەی بەندەری خور ئەلزوبێرەوە ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی 11 هەزار تۆن کبریت دەکرێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/03 14:11

بەغداد ـ INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی دەروازە سنوورییەکان، ئاسانکاری بۆ هەناردەکردنی 11 هەزار تۆن لە ماددەی کبریت لە ڕێگەی بەندەری خور ئەلزوبێرەوە ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: دەستەی دەروازە سنوورییەکان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ پشتگیریکردنی ئابووری نیشتمانی و بەهێزکردنی هەناردە غەیرە نەوتییەکان، ئەویش لە ڕێگەی سەرپەرشتی ڕاستەوخۆ و ئاسانکاریکردن بۆ پرۆسەی هەناردەکردنی بڕی (11) هەزار تۆن لە ماددەی کبریت لە ڕێگەی دەروازەی بەندەری خور زوبێرەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە: ڕێکارە یاسایی و فەرمییە پێویستەکان بۆ هەناردەکردنی ماددەی کبریت، بەپێی ڕێنمایی و یاسا کارپێکراوەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان ئەنجام دراون.

دەستەکە لە بەیاننامەکەدا جەختی لەوە کردۆتەوە : بەردەوامن لە سادەکردنی ڕێکارەکان لەگەڵ پاراستنی پێوەرەکانی چاودێری و ڕێکخستن، بە شێوەیەک کە کارایی و ڕەوتی کارکردن لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکاندا مسۆگەر بکات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)