🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی بازرگانی: داواکاری لە وڵاتانی دراوسێوە هەیە بۆ کڕینی گەنمی عێراقی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/03 13:53

بەغداد – INA – محەمەد تالبی

ئەمڕۆ یەکشەممە، کۆمپانیای بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی، وەرگرتنی چەندین داواکاری لە وڵاتانی دراوسێوە بۆ هەناردەکردنی گەنمی عێراقی ڕاگەیاند.

هاوکات جەختی کردەوە کە لە ئێستادا تەواوی سەرنجەکان لەسەر بەدیهێنانی خۆبژێوی و دابینکردنی کۆگای ستراتیژییە، ئاماژەی بەوەش کرد کە سیاسەتی ئاسایشی خۆراک عێراقی نرخی ئاردی لە بەرزبوونەوە پاراستووە.

"حەیدەر گەرعاوی"بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕاگەیاند: خواستی ئێستای حکومەت جەختکردنەوەیە لەسەر خۆبژێوی لە بەرهەمی گەنم و دابینکردنی یەدەگی ستراتیژی لەبری هەناردەکردن، ئەمەش بەهۆی جیاوازی نرخەوەیە،چونکە دەوڵەت یەک تۆن گەنم بە 850 هەزار دینار لە جوتیار دەکڕێت، لە کاتێکدا نرخی جیهانی لە کۆگاکاندا نزیکەی 200دۆلارە، ئەمەش وادەکات هەناردەکردن بەو نرخە لە ڕووی ئابوورییەوە بەسوود نەبێت.

دووپاتیشیکردەوە : کە لە پێشینەی کارەکان پشتگیریکردنی پڕۆژەی (ئاردی سفر)ی بەرهەمێنراوی ناوخۆیە.

ئاماژەی بەوەشکرد: داواکاری لە وڵاتانی دراوسێی وەک سوریا و ئێران هەیە، و ئەگەری هەناردەکردن بۆ ئەو وڵاتانە هەیە ئە گەر بڕیارێک لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە دەربچێت بۆ فرۆشتنی گەنم بە نرخێکی زیاتر لە 400 هەزار دینار بۆ هەر تۆنێک.

گەرعاوی وتیشی: سیاسەتی ئێستا سەرکەوتوو بووە لە پاراستنی ئاسایشی خۆراکی عێراق سەرەڕای شەڕ و قەیرانەکانی ناوچەکە،و بوونی یەدەگی ستراتیژی گەنم ڕێگری کردووە لە بەرزبوونەوەی نرخی ئارد، بە جۆرێک نرخی فەردەیەک ئارد لە 15 هەزار دینار جێگیر بووە، لە کاتێکدا ئەگەر ئەو ڕێکارانە نەبوایە ئەوا نرخەکەی دەگەیشتە 55 هەزار دینار،ئەمەش عێراقی لە قەیرانی سەرەگرتن و بەرزبوونەوەی شێتانەی نرخەکان پاراست کە هەندێک لە وڵاتانی دراوسێ بەدەستییەوە دەناڵێنن.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)