بەغداد – INA – ئەحمەد فەراج
ئەمڕۆ یەکشەممە،خالید شوانی،وەزیری داد ،کردنەوەی سیستەمی ئەلیکترۆنی بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکان لە هەردوو بەڕێوەبەراتی شەعب و دەورە ڕاگەیاند.
"شوانی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ خزمەتگوزاری گۆڕانکاری دیجیتاڵی لە جێبەجێکردنی مامەڵەکانی فەرمانگەی جێبەجێکردن دەستیپێکرد، وەک یەکێک لە گرنگترین فەرمانگەکانی داد کە پەیوەستە بە جێبەجێکردنی بڕیارە کۆتایییەکانی دادگا.
ئاماژەی بەوەشکرد : کە ڕاییکردنی سەرجەم مامەڵەکان بە شێوەی ئەلیکترۆنی دەبێت، لە رێگای سەرەگرتن لە پلاتفۆرمی (ئۆر)ەوە تاوەکو تەواوکردنی مامەڵەکە بە شێوەی ئەلیکترۆنی.
وتیشی: ئەم پرۆسەیە فشار لەسەر فەرمانگەکان کەمدەکاتەوە، هەروەها بەریەککەوتنی نێوان هاووڵاتی و فەرمانبەر ناهێڵێت، و یارمەتیدەر دەبێت لە خێراکردنی ڕاییکردنی مامەڵەکان بەدوور لە بیرۆکراسی، هەروەها ڕێگری دەکات لە پرۆسەکانی دەستکاری کردن یان سەرانە وەرگرتن و کارە نایاسایییەکان.
"شوانی" باسی لەوەش کرد کە پڕۆژەی گۆڕانکاری دیجیتاڵی و پەیڕەوکردنی لە فەرمانگەکانی داد بە تەواوی ئەنجامدراوە، ئەوەش دوای تەواوکردنی فەرمانگەکانی تۆماری خانوبەرە و فەرمانگەکانی دادنووس (کاتب عدل).
ڕوونیشیکردەوە : کە ئەم پڕۆژەیە لە چوارچێوەی دیدگای سەرۆک وەزیران و ڕێنماییەکانی حکومەتدایە بەرەو گۆڕانکاری دیجیتاڵی، کە ئەمە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆی.
ئاماژەی بەوەشکرد: پڕۆژەکە زۆر دواکەوت، بەڵام بە چاودێری و بەدواداچوونی کەسیی سەرۆک وەزیران چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
وەزیری داد وتیشی: پڕۆژەکە ئەمڕۆ لە فەرمانگەی جێبەجێکردنی شەعب و فەرمانگەی جێبەجێکردنی دەورە بە شێوەیەکی هاوکات دەستیپێکرد، و لە هەفتەی داهاتووشدا لە کازمییە و غەزالییە جێبەجێ دەکرێت، و جەختیشی کردەوە کە پڕۆژەکە بەم زووانە فراوان دەبێت و لە سەرجەم فەرمانگەکانی جێبەجێکردن لە بەغداد و پاشان لە پارێزگاکان جێبەجێ دەکرێت.
لە کۆتایی قسەکانیدا ، دووپاتی کردەوە کە وەزارەتی داد بەردەوامە لە دەستکەوتەکانی و بەدواداچوونەکانی بۆ پەیڕەوکردنی زۆرترین ئاستی ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا و ئەو پێشکەوتنە تەکنەلۆژییەی کە هەیە، بە جۆرێک کە خزمەت بە هاووڵاتیان بکات بۆ ڕاییکردنی مامەڵەکانیان لە کورتترین کاتدا و بە شەفافیەت.