🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دەستەی دەروازەکان: یەکەمین کاروانی چیمەنتۆی عێراقی لە ڕێگەی دەروازەی وەلیدەوە بۆ سووریا هاوردەکرا

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/03 11:20

بەغداد - INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی دەروازە سنوورییەکان، دەستپێکردنی یەکەمین کاروانی هەناردەکردنی چیمەنتۆی عێراقی بۆ سووریا لە ڕێگەی دەروازەی سنووری وەلیدەوە ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەیەکی دەستەکەدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە: یەکەمین کاروانی چیمەنتۆی عێراقی بۆ کۆماری سووریا هەناردەکرا،کە لە ڕێگەی دەروازەی سنووری وەلیدەوە تێپەڕیوە.

بەیاننامەکە ئەوەشی خستۆتە ڕوو: پرۆسەی هەناردەکردنەکە بە چاودێری ڕاستەوخۆی فەریق "عومەر عەدنان وائیلی " ئەنجامدرا، کە تیایدا جەختی لەوە کردۆتەوە ئەم هەنگاوە ئاماژەیەکی پۆزەتیڤە بۆ سەرکەوتنی ڕێکارەکانی ڕێکخستنی و چاودێرییە پەسەندکراوەکان لە بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکاندا، جگە لە چەسپاندنی مەبدەئی هەماهەنگی لە ئاستی بەرزدا لە نێوان دامەزراوە حکومییەکاندا.

ئاماژەی بەوەشکرد: دەروازەی سنووری وەلید ئامادەییەکی تەواوی هەیە لە ڕووی ڕێکارە تەکنیکی و کارگێڕییەکانەوە، ئەمەش وا دەکات ڕۆڵێکی سەرەکی بگێڕێت لە ئاسانکاری جوولەی کاڵاکان و بەهێزکردنی چالاکی بازرگانی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)