🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حەلبوسی و شێخ خەزعەلی جەخت لەسەر گرنگی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات كردەوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/02 21:35

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق جەختیان لە گرنگی چەسپاندنی بنەماكانی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات كردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان لەگەڵ شێخ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتی عەسائیب ئەهلی حەق كۆبووەوە، بۆ تاوتوێكردنی دوایین پێشهاتەكانی دیمەنی سیاسی وڵات و پێكهێنانی حكومەتی نوێ.

ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا جەخت لەسەر گرنگی خێراكردنی تەواوكردنی مەرجە دەستوورییەكانی پەیوەست بە پێكهێنانی حكومەت كراوەتەوە، بە شێوەیەك كە هاوتەریب بێت لەگەڵ خواستەكانی هاووڵاتیان و سەقامگیری سیاسی بەدەستبهێنێت.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە : هەردوولا جەختیان لە پێویستی پاڵپشتیكردنی سیستمی دیموكراسی لە عێراق و چەسپاندنی بنەماكانی گواستنەوەی ئاشتیانەی دەسەڵات كردووەتەوە، بەمەش پڕۆسەی سیاسی پتەوتر دەبێت و ڕێبازی دەستووری بپارێزرێت، لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرنگی خێراكردنی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان بۆ هاووڵاتیان و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە خزمەتگوزاری و ئابورییەكانیش كرا، بەمەبەستی كاریگەریی ئەرێنی لەسەر بارودۆخی ژیان، ئەمە جگە لەوەی تاوتوێی كۆمەڵێك بابەتی سیاسی گشتیی بەرژەوەندی هاوبەش كرا.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)