🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

هەنگاوی پەرلەمان بۆ زیادكردنی بڕگەیەك بۆ بودجەی ساڵی 2026 بۆ جێگیركردنی گرێبەستەكان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/02 21:02

بەغدا - INA - ویسام مەلا

ئەمڕۆ شەممە كوتلەی پەرلەمانی سادیقون ئاشكرای كرد كە هەنگاوێكی پەرلەمانی هەیە بۆ زیادكردنی بڕگەیەك بۆ بودجەی ساڵی 2026 بۆ دەستەبەركردنی گرێبەستەكان، هاوكات پێشبینیش دەكەن شەممەی داهاتوو كابینەی حكومەت بخرێتە بەردەم پەرلەمان.

سەرۆكی كوتلە عودەی عەواد لە میانی دانیشتنی دیالۆگدا لە كۆڕبەندی دیالۆگی سین، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو و وتی : هەنگاوێكی پەرلەمانی هەیە بۆ زیادكردنی بڕگەیەك بۆ بودجەی ساڵی 2026 بۆ دەستەبەركردنی گرێبەستەكان، جەختیشی لەوە كردەوە كە كار دەكەین بۆ زیادكردنی ئەو بڕگەیە بە شێوەیەك كە بارگرانی دارایی زیادە بەسەر بودجەدا نەسەپێنێت.

عەواد ووتیشی : ئەمڕۆ بە قەیرانی گەرووی هورمزدا تێدەپەڕین، تا ئێستاش لە مانگی یەكەوە بڕی 9 ترلیۆن دینار قەرزمان كردووە بۆ پڕكردنەوەی كورتهێنانی بودجە و دەستەبەركردنی مووچە، ئاماژەی بەوەشكرد هیچ فراوانبوونێك لە خەرجییەكاندا نییە، بەڵكو قەیرانی دارایی و بێتوانایی لە هەناردەكردنی نەوت بەهۆی داخستنی گەرووی هورمز، سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت، عەواد دووپاتی كردەوە كە پرۆسەی پێكهێنانی حكومەت بە دروستی بەرەوپێش دەچێت و لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا دەخرێتە بەردەم بلۆكە سیاسییەكان، ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران چاوەڕوانە و پێشبینی دەكات ڕۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوو كابینەی وەزاری بخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی نوێنەران.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)