🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

فەیحان لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی ئاڕاستە دەكات بۆ ئامادەكردنی نەخشەڕێگای چاودێری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/02 21:02

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق، عەدنان فەیحان دلێمی دووپاتی كردەوە كە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەركێكی یاسایی و نیشتمانی و ئەخلاقییە، هەروەها لیژنەی دەستپاكی پەرلەمانی ئاڕاستە كرد كە نەخشەڕێگای چاودێری بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئامادە بكات.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند : عەدنان فەیحان دلێمی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمان، دووپاتی كردەوە كە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی ئەركێكی یاسایی و نیشتمانی و ئەخلاقییە، ڕوونی كردەوە كە ناوكی ئەركەكانی پەرلەمان لە چاودێریدایە، كە تیایدا لیژنەی دەستپاكی میحوەری ناوەندی ئەم كارە پێكدەهێنێت، بەو پێیەی ڕووی ڕاستەقینەی پەرلەمانە لە ڕاپەڕاندنی ئەم ئەركەدا.

بەپێی بەیاننامەكە، فەیحان جەختی لەوە كردەوە : كە پێویستی ئەم خولە یاسادانانە لە ئاست ئاستەنگەكاندا بێت و توانای گەڕاندنەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە دامەزراوەكانی چاودێریكردنی هەبێت.

لە میانی سەرپەرشتیكردنی كۆبوونەوەی لیژنەی دەستپاكی پەرلەمان، فەیحان ئاڕاستەی ئامادەكردنی پلانێكی كاری چاودێریی تۆكمەی كرد كە لە چوارچێوەی پێوەرەكانی هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون پەسەند بكرێت كە دیوانی سەرۆكایەتی پەرلەمان لە ماوەی دانیشتنی شەشەمدا جێبەجێی دەكات. ئامانجی ئەم پلانە چاودێری كاریگەری و چالاكی لیژنەكانی پەرلەمانە.

ئاماژەی بەوەشكرد : سیستەمی چاودێری پەرلەمان بەردەوامە لە بەرەنگاربوونەوەی سیستماتیكی خۆی دژی گەندەڵی، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگاكانی چاودێری پەیوەندیدار، جەختیشی لەوە كردەوە كە نوسینگەی سەرۆكی پەرلەمان بە توندی پاڵپشتی هەوڵەكانی لیژنەی دەستپاكی دەكات بۆ پاراستنی سامانی گشتی و كەمكردنەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی بنەماكانی دەستپاكی و شەفافیەت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)