بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆكوەزیرانی ڕاسپێردراو و عەلی حەمە ساڵح، سەرۆكی بزووتنەوەی هەڵوێستی نیشتمانی، جەختیان لە گرنگی یەكخستنی دیدگا و هەڵوێستەكان و یەكەمایەتیدان بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان كردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەلی فالح زەیدی، سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لەگەڵ عەلی حەمەساڵح، سەرۆكی بزووتنەوەی هەلًَوێستی نیشتیمانی، لە میانی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگاری سلێمانی كۆبووەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە پێشهاتەكانی دۆخی گشتی وڵات و هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرا، جگە لە جەختكردنەوە لەسەر گرنگی یەكخستنی دیدگا و هەڵوێستەكان و ئەولەویەتە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان بەمەبەستی بەردەوامبوون لە پێكهێنانی حكومەتێك كە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و چەسپاندنی سەقامگیری و بەدیهێنانی خواستەكانی گەلی عێراقی هەبێت.