🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

زەیدی و بافڵ تاڵەبانی تاوتوێی هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكەن.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/02 19:32

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووەوە و هەوڵەكانی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ تاوتوێ كرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە : عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە میانی سەردانەكەیدا بۆ شاری سلێمانی كۆبووەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی وڵات و هەوڵەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرا، جەختكرایەوە لەسەر پێویستی كاركردن وەك تیمێكی یەكگرتوو لەسەر بنەمای دیدێكی هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و چەسپاندنی سەقامگیری، بە شێوەیەك كە پێداویستی و بەرژەوەندییەكانی هەموو گەلی عێراق دابین بكات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)