بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجوومەنی ئەتڵەنتیك، كە ناوەندێكی توێژینەوەی ئەمریكییە، دووپاتی كردەوە كە سەركەوتنی عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لە جیهانی بازرگانیدا دەرخەری لێهاتوویی سیاسی ئەو و توانای ئەو بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆكوەزیرانی ئەمریكایە.
ئەنجومەن لە وتارێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگێڕاوە و ڕایگەیاندووە : چوارچێوەی هەماهەنگی ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو پیاوی كار عەلی زەیدی بۆ سەرۆك وەزیرانی داهاتووی عێراق كاندید كرد، بەمەش پرۆسەی دانوستانێكی درێژخایەنی كۆتایی پێهێنا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : لەكاتی دەستبەكاربوونی لە هەفتەكانی داهاتوودا، زەیدی ڕووبەڕووی كۆمەڵێك تەحەدای ئاڵۆز دەبێتەوە، لەوانە كۆنترۆڵكردنی چەك، ئابوورییەكی ناسك و وابەستە بە نەوت، بیرۆكراسییەكی ئاوساوی حكومەت لەڕووی مووچەوە، گەندەڵی كە زۆرجار ڕێگری دەكات تەنانەت پێشكەوتنی سنووردار، لە ەكەدا هاتووە : سەركەوتنی زەیدی لە جیهانی بازرگانیدا بەڵگەیە لەسەر لێهاتوویی سیاسی و توانای وەرگرتنی ئەو پۆستە، جگە لەوەش پەیوەندییە تەلەفۆنیییەكەی نێوان ترەمپ و زەیدی كە بانگهێشتی كۆشكی سپی لەخۆگرتبوو، ئاماژەیەكی بەهێزی پشتیوانی ئەمریكا بۆ سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق پێكدەهێنێت، لە كۆتاییدا هاتووە، سەركەوتنی زەیدی پەیوەستە بە تێگەیشتنی سەركردایەتی عێراق لە قورسایی دۆخەكە و ئەولەویەتدانیان بە بەرژەوەندییە نیشتمانییەكان بەسەر بەرژەوەندییە تەسكەكانی حزبی، ئەگەر حكومەتەكەی زەیدی شكستی هێنا، ئەوا ئەم شكستە تەنها بۆ ئەو سنووردار نابێت، بەڵكو ڕەنگدانەوەی قەیرانێكی قووڵتر دەبێت لەناو تەواوی سیستەمی سیاسی عێراقدا.