🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

زەیدی و نێچیرڤان بارزانی تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی نوێ دەكەن.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/02 17:23

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆكی حكومەتی ڕاسپێردراو و نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان، تاوتوێی پێكهێنانی حكومەتی نوێیان كرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : عەلی فالح زەیدی، سەرۆكی حكومەتی ڕاسپێردراو لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە میانی سەردانەكەیدا بۆ پارێزگاری هەولێر، بە یاوەری شاندێكی سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبووەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە بابەتگەلێكی جۆراوجۆر كرا، بەتایبەتی پێكهێنانی حكومەتی نوێ، هەروەها جەخت لەسەر گرنگی بەهێزكردنی گفتوگۆ بەردەوامەكانی نێوان هێزە سیاسییە جیاوازەكان كرایەوە بەمەبەستی پێكهێنانی حكومەتێك كە خزمەت بە خواستەكانی هەموو عێراقییەكان بكات، هەروەها گفتوگۆكردن لەسەر ڕێكخستنی پەیوەندییەكان بەگوێرەی چوارچێوەی دەستوری و یاسا كارپێكراوەكان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)