بەغدا – INA
ئەمڕۆ شەممە هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان،بەبۆنەی 70ساڵەی دامەزراندنی تەلەڤزیۆنی عێراق پیرۆزبایی لە تۆڕی راگەیاندنی عێراق كرد.
لەبەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و هەیبەت حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان ڕایگەیاند : بەبۆنەی 70 ساڵەی دامەزراندنی تەلەفزیۆنی عێراقی، پیرۆزبایی دڵسۆزانە ئاراستەی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراق دەكەین.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە هەوڵەكانی سەرجەم ستافەكەی دەكەین، لەگەڵ هیوای بەردەوامی باشترین و داهێنان.