بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو و مەسعوود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان جەختیان لە گرنگی یەكخستنی دیدگا و هەڵوێستەكان و كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كردەوە كە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و تێپەڕاندنی قەیرانەكانی هەبێت.
لە بەیاننامەكەدا كە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڵاوكراوەتەوە كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە عەلی فالح زەیدی سەرۆك وەزیرانی ڕاسپێردراو لە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبووەوە، بە ئامادەبوونی شاندێكی چوارچێوەی هەماهەنگی.
ئاماژە بەوەشكراوە : لە كۆبوونەوەكەدا پێداچوونەوە بە دۆخی گشتی وڵات و بەرەوپێشچوونی دیالۆگەكان بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ كرا، جەختكرایەوە لەسەر گرنگی یەكخستنی دیدگا و هەڵوێستەكان و كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان و تێپەڕاندنی قەیرانەكانی هەبێت، بەمەش بەشداریكردن لە بەهێزكردنی سەقامگیری و گەشەپێدان و بەدیهێنانی خواستەكانی هەموو گەلی عێراق.