بەدواداچوون - INA
سوپای داگیركەری ئیسرائیل هێرشەكانی بۆ سەر باشووری لوبنان ئەنجامدا و لە ئەنجامدا سێ شەهیدی لێكەوتەوە.
میدیاكان بڵاویانكردەوە، هێرشەكانی ئیسرائیل شارۆچكەی عەدشیت لە قەزای نەبەتیە و شارۆچكەی كۆنین كردۆتە ئامانج، هاوكاتە لەگەڵ تۆپبارانكردنی شارۆچكەی تۆلین و قەبریخا.
ئاماژەیان بەوەشكردووە : فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانییان ئەنجامداوە و ماڵێكیان لە شارۆچكەی بەریزە كردە ئامانج و لە ئەنجامدا سێ كەس شەهیدبوون و هەروەها لە ڕاپۆرتەكاندا ئاماژە بەوە كراوە كە هێرشەكان شارۆچكەی مجەدەل زون لە قەزای سوور و شارۆچكەی بورج قەڵاویە لەخۆ گرتووە.