بەدواداچوون - INA
نرخی نەوت دابەزینی بەخۆوە بینی، دوای ئەوەی ئەو هەواڵانە باس لەوە دەكەن كە ئێران پێشنیارێكی بۆ دانوستان لەگەڵ ئەمریكا ناردووە، بەڵام هێشتا نرخەكان لەسەر ڕێڕەوی قازانجەكانی هەفتانەن، چونكە تاران بەردەوامە لە گەمارۆدانی گەرووی هورمز و هێزی دەریایی ئەمریكاش بەردەوامە لە پەكخستنی هەناردەی نەوتی خاوی ئێران.
نرخی ئایندەی نەوتی خاوی برێنت لە مانگی تەمموزدا بە ڕێژەی 2.23 دۆلار دابەزیوە، كە دەكاتە 2.02% و بۆ هەر بەرمیلێك بە 108 دۆلار و 17 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە، هاوكات هەفتانەش بە ڕێژەی 2.7% بەرزبووەتەوە.
نرخی ئایندەی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەكساس بە ڕێژەی 3.13 دۆلار كە دەكاتە 2.98% دابەزیوە و گەیشتووەتە 101.94 دۆلار، بەڵام هێشتا هەفتانە بە ڕێژەی 8% بەرزبوونەوەی تۆماركردووە.
سەرچاوە: ئەلعەرەبییە.