بەغدا - INA
ئەمڕۆ هەینی عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پێشوازی لە دانانی عەلی زەیدی بۆ سەرۆك وەزیران كرد و ڕێزی ئێرانی بۆ سەروەری عێراق و پاڵپشتیی ئێران بۆ سەقامگیری سیاسی دووپاتكردەوە.
لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردبوو و عێراقچی وتی: پێشوازی لە هەڵبژاردنی چوارچێوەی هەماهەنگی دەكەم بۆ كاندیدكردنی سەرۆك وەزیران، هەروەها پیرۆزبایی لە عەلی فالح زەیدی دەكەم بەبۆنەی دەستبەكاربوونی، هیوای سەركەوتنی بۆ دەخوازم لە پێكهێنانی حكومەت و خزمەتكردنی گەلی عێراق.
عێراقچی جەختی لە ڕێزگرتنی ئێران بۆ سەروەری عێراق و پاڵپشتیكردنی لە سەقامگیری سیاسی و گەشەپێدان و بەهێزكردنی هاوكارییەكان بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندییەكانی هەردوو گەل بكات كردەوە.