🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

توركیا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەكات بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك سەرۆكوەزیران: ئامانجمان زیاتر پەرەپێدانی هاوكارییە ستراتیژییەكانمانە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/01 18:14

بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی وەزارەتی دەرەوەی توركیا پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی كرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ، پابەندبوونی خۆی بۆ پەرەپێدانی زیاتری هاوكارییە دامەزراوەیی ستراتیژییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە ماوەی داهاتوودا دووپاتكردەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و وەزارەتەكە ڕایگەیاندووە: دوابەدوای هەڵبژاردنی سەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك كۆمار لە عێراق، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەكەین بە بۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە چوارچێوەی دەستوریدا، هیوادارین ئەم پێشكەوتنە سوودبەخش بێت بۆ گەلی عێراق.

ئاماژە بەوەشكراوە : هیوادارین لە زووترین كاتدا پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتی نوێ لە عێراق تەواو بێت.

ئاماژەی بەوە كردووە : بە پشتبەستن بە پەیوەندییە مێژووییە قووڵەكان و ئەو پەیوەندییە مرۆیی و كولتووری و ئابوورییانەی كە ئێمە بە عێراقەوە دەبەستنەوە، ئامانجمان زیاتر پەرەپێدانی هاوكارییە ستراتیژییە دامەزراوەییەكانمانە لە قۆناغی داهاتوودا، لەوانەش ڕەهەندە هەرێمییەكان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)