🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

حەلبوسی: پشتیوانی خۆمان بۆ یاسادانان دووپات دەكەینەوە كە مافەكانی كرێكاران گەرەنتی بكات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/01 14:32

بەغدا - INA

ئەمڕۆ هەینی هەیبەت حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمان پشتیوانی خۆی بۆ یاسای دەستەبەركردنی مافەكانی كرێكاران دووپاتكردەوە.

لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی ئێكس، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) چاودێریی كردبوو، حەلبوسی وتی: لە ڕۆژی جیهانی كرێكاراندا سڵاوی شانازی و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هێزی كاری دڵسۆزی عێراق دەكەین كە ڕۆڵی گرنگی خۆیان لە ڕێپێوانی پێشكەوتن و گەشەپێدان دەگێڕن.

ئاماژەی بەوەشكرد: بەم بۆنەیەوە پشتیوانی خۆمان بۆ یاسادانان دووپاتدەكەینەوە كە مافەكانی ئەم توێژەی كۆمەڵگا زامن بكات و خواستەكانیان بەدیبهێنێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)