بەغدا - INA
دەستەی گشتیی خانەنشینی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەواوکردنی ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی ئایار ڕاگەیاند.
حوسام عەبدولستار، بریکاری سەرۆکی دەستەکە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دەستەی گشتیی خانەنشینی ئەمڕۆ، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی، ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی بۆ مانگی ئایار تەواو کردووە.
ئاماژەی بەوەش کرد: مووچەکان ڕەوانەی بانکەکان کراون، بۆ ئەوەی ڕێکارەکانی دابەشکردنیان تەواو بکرێت