🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نێردەی یەکێتی ئەوروپا پێشوازی لە ڕاسپاردنی عەلی زەیدی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/30 21:11

بەغدا - INA

نێردەی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، پێشوازی لە ڕاسپاردنی عەلی زەیدی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران کرد.

نێردەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: پێشوازی لە ڕاسپاردنی عەلی ئەزەیدی وەک سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە عێراق دەکەین.

ئاماژەی بەوەش کرد، لە ئێستادا گرنگە پەلە بکرێت لە پێکهێنانی حکومەت بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لەو کێشە و دۆسیە هەنووکەیییانەی کە ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە،ڕوونیشیکردەوە کە یەکێتی ئەوروپا هاوبەشێکی جێی متمانەی حکومەتی عێراق بووە، و بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی چاکسازی و گەشەپێدان، بە جۆرێک کە هاوکار بێت لە بەهێزکردنی سەروەت و خۆشگوزەرانیی گەلی عێراق لە کاروانە درێژخایەنەکەیدا بەرەو داهاتوویەکی پڕ لە ئاشتی و گەشەسەندن

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)