🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیرێکی ئێرانی: لیژنەیەکی تایبەت بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئەو دامەزراوە پیشەسازییانەی بەهۆی جەنگەوە زیانیان پێگەیشتووە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/30 18:26

بەدواداچوون - INA

محەمەد ئاتابەک، وەزیری پیشەسازی و کانزا و بازرگانیی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی لە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەت کردەوە بۆ دووبارە بونیادنانەوەی ئەو دامەزراوە پیشەسازییانەی بەهۆی جەنگەوە زیانیان پێگەیشتووە.

ئاتابەک لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: لیژنەیەکی تایبەت بۆ دووبارە بونیادنانەوەی دامەزراوە پیشەسازییەکان پێکهێنراوە، لەگەڵ ئەنجامدانی هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ قەبارەی زیانەکان.

وتیشی: وەزارەت دەستی بە کارەکانی کردووە لە پیشەسازییە بنەڕەتییەکانەوە ،بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی پلاندانان و بودجە و حکومەت، بۆ دیاریکردنی بڕی قەرەبووەکان بەپێی ئەولەوییەتی کارگەکان؛ بە مەبەستی گەڕاندنەوەی بەرهەمهێنان بۆ ئاستەکانی خۆی لە زووترین کاتی گونجاودا.

ئاماژەی بەوەش کرد کە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی دارایی ئێران، زیاتر لە ٣ هەزار یەکەی پیشەسازی بەهۆی جەنگەوە زیانیان پێگەیشتووە، ڕوونیشیکردەوە کە حکومەت چەندین پاکێجی پاڵپشتی دارایی ئامادە کردووە، بە ڕەچاوکردنی یەکە پیشەسازی و بازرگانییە زیانلێکەوتووەکان.

جەختیشی کردەوە کە سنوورە وشکانییەکان لەگەڵ پاکستان و ئەفغانستان و وڵاتانی دیکە دەرفەتێکی فراوانن بۆ بەردەوامیی بازرگانی، جەختیشی کردەوە کە سەپاندنی گەمارۆی دەریایی بەسەر وڵاتێکی وەک ئێراندا لە ڕووی کردەییەوە جێبەجێ ناکرێت

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)