🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

زەیدی و نەواف سەلام تاوتوێی بوار و دۆسیە جێبایەخە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و لوبنان دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/30 15:59

بەغدا – INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی لوبنان، بوار و دۆسیە جێبایەخە هاوبەشەکانی نێوان عێراق و لوبنانی تاوتوێ کرد.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە نەواف سەلام، سەرۆک وەزیرانی کۆماری لوبنانەوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

هەردوولا لە کاتی پەیوەندییەکەدا جەختیان لەسەر گرنگی پەیوەندییە دوولایەنەکان و ڕێگەکانی بەهێزکردنی هاوکاری لە بوار و دۆسیە جێبایەخە هاوبەشەکاندا کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانی هەردوو وڵات و گەلی برا بکات

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)