بەدواداچوون – INA
نەبیه بەری، سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان، ئەمڕۆ پێنجشەممە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد هەنگاو بنێن بۆ ناچارکردنی (ئیسرائیل) بە ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی بە شێوەیەکی دەستبەجێ.
بەری لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند: داوا لە دەوڵەت بە هەموو دەسەڵاتەکانییەوە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین بجوڵێن بۆ ناچارکردنی (ئیسرائیل) بە ڕاگرتنی دەستدرێژییەکانی بە شێوەیەکی دەستبەجێ.
وتیشی: داوا دەکەین پەلە بکرێت لە پێکهێنانی لیژنەیەکی نێودەوڵەتیی دۆزینەوەی ڕاستییەکان دەربارەی تاوانەکانی داگیرکاری (ئیسرائیل