بەغدا - INA
كۆمهڵهی یانەکانی بەغدا لە بارەگای یانەی وەرزشی زەورا کۆبوونەوەیەکی فراوانیان ئەنجام دا، بە مەبەستی تاوتێکردنی میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق.
كۆمهڵهی یانەکانی بەغدا لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "تەجەموعی یانەکانی بەغدا بە ئامادەبوونی نوێنەری ئەو یانانەی ئەندامن تێیدا، کۆبوونەوەیەکی فراوانیان لە یانەی وەرزشی زەورا ئەنجام دا. لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمی مامەڵەکردن لەگەڵ هەڵبژاردنەکانی داهاتووی یەکێتیی تۆپی پێی عێراق کرا، بە ئامانجی یەکخستنی دیدگا و هەڵوێستەکان بۆ خزمەتکردنی تۆپی پێی عێراق بە گشتی و یانەکانی بەغدای پایتەخت بە تایبەتی."
لهراگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه: " كۆمهڵهی یانەکانی بەغدا بڕیاری دا هاوپەیمانییەکی یەکگرتوو پێکبهێنێت کە (١٨) دەنگی هەڵبژاردن لەخۆدەگرێت، بە مەبەستی نوێنەرایەتیکردنی بەغدا بە باشترین شێوە و بەهێزکردنی ئامادەیی لە پرۆسەی هەڵبژاردنی داهاتوودا بە جۆرێک کە لەگەڵ تەمەنای یانە وەرزشییەکان و جەماوەرەکەیاندا بگونجێت." هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە "ڕێککەوتن کرا لەسەر پێکهێنانی لێژنەیەکی دانوستانکار بۆ پەیوەندیکردن بە تەجەموعی پارێزگاکانی دیکە، بە مەبەستی گەیشتن بە باشترین ڕێگە بۆ پێکهێنانی یەکێتیی نوێی تۆپی پێی عێراق لەسەر بنەمای هاوکاری و لێکتێگەیشتن و کاری پێکەوەیی کە خزمەت بە ئاییندەی ئەم یارییە لە وڵاتدا بکات."
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت کرایەوە کە یەکێک لە لە پێشینەترین کارەکانی قۆناغی داهاتوو، کارکردنە بۆ پەرەپێدان و ڕێکخستنی خولی بژاردە (النخبة) و خولەکانی تەمەنە جیاوازەکان و پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکان، لەگەڵ پێشکەشکردنی پاڵپشتی تەواو بۆ هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق و دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی سەرکەوتن بۆی، بەو شێوەیەی کە شایستە بە ناو و ناوبانگی تۆپی پێی عێراق بێت لەسەر ئاستی ناوچەیی و کیشوەری.
هەر لە دیدارەکەدا باس لە چەندین پرسی گرنگ کرا کە خزمەت بە داهاتووی تۆپی پێی عێراق دەکەن، بڕیاریش درا ئەو پرسانە ڕەوانەی یەکێتییەکە بکرێن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری گونجاو. ئامادەبووان ئاماژەیان بەوەش کرد کە "بەرنامەی تەواوی هەڵبژاردنی تەجەموعەکە لە ئایندەیەکی نزیکدا و دوای تەواوبوونی ڕاوێژ و کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنە جیاوازە وەرزشییەکان ڕادەگەیەنرێت."