بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕابەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە سەید موقتەدا سەدر، كۆمەڵێک ڕێنمایی نوێی سەبارەت بە کارەکانی "سەرایای سەلام" دەرکرد، لە نێویاندا فەرمانی پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ ئەنجامدانی وردبینیی دارایی (جەرد) بۆ سەرجەم سەرکردەکانی سەرایا، پێش و دوای وەرگرتنی پۆستەکانیان.
هەروەها لە ڕێنماییەکاندا هاتووە: قەدەغەکردنی دەرکەوتنی سەرکردەکانی سەرایای سەلام لە میدیاکان و داخستنی لاپەڕەکانیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، پێکهێنانی لیژنەیەکی سەرپەرشتیار بۆ ڕێگریکردن لە دیاردەی چەکداری لە پارێزگاکان جگە لە سامەڕا. ئەمە جگە لە قەدەغەکردنی توندی بەشداریکردن لە بۆنە گشتییەکاندا مەگەر تەنها بۆ خزمە نزیکەکان بێت و بەبێ پۆشاکی سەربازی، هەروەها قەدەغەکردنی توندی ئامادەبوون یان مامەڵەکردن لە فەرمانگەکانی دەوڵەتدا.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕێنماییەکانە: