بەغداد - INA
عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، لەگەڵ عەبدولحسێن مووسەوی، سەرۆکی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی نوێیان تاوتوێ کرد کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی هەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ چوارشەممە چاوی کەوت بە عەبدولحسێن مووسەوی سەرۆکی هاوپەیمانی نەهجی نیشتمانی."
ئاماژەی بەوەشکرد: "لە دیدارەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات، هەروەها تاوتوێی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی نوێ کرا کە توانای هەبێت ڕووبەڕووی تەحەدییەکانی ئێستا ببێتەوە لە بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکاندا، بە جۆرێک کە داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق بەدی بهێنێت."