بەغداد - INA
عەلی فالح زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ عامر فایز سەرۆکی هاوپەیمانی "تەسیم"، هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێیان تاوتوێ کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، چاوی کەوت بە عامر فایز سەرۆکی هاوپەیمانی تەسیم."
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: "لە دیدارەکەدا پێشهاتەکانی بارودۆخی وڵات خرایە ڕوو، هەروەها گفتوگۆ کرا دەربارەی هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی نوێ کە خاوەن لێهاتوویی بێت و توانای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران و تەحەدییەکانی هەبێت، بە جۆرێک کە داخوازییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی عێراق لە بەردەوامبوونی گەشەپێدان، بەهێزکردنی خزمەتگوزارییەکان و چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری بەدی بهێنێت."