بەغداد - INA
سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی، ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سەید عەممار حەکیم، تاوتوێی پێکهێنانی حکومەتێکی کرد کە پێداویستییەکانی عێراقییەکان دابین بکات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو عەلی فالح زەیدی، چاوی کەوت بە سەرۆکی ڕەوتی حیکمەی نیشتمانی سەید عەممار حەکیم".
بەپێی بەیاننامەکە، لە دیدارەکەدا "باس لە بارودۆخی گشتیی وڵات کرا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پێویستیی چڕکردنەوەی هەوڵەکانی هەموو هێزە سیاسییەکان بۆ خێرا پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانی کە کار بکات بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی عێراقییەکان لە ناوچە جیاجیاکانی عێراقدا".