🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

یەکێکیان فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی ڕومادی .. دەستپاکی: دەستگیرکردنی دوو كەس بە تۆمەتی سەرانەوەرگرتن و بەرتیل

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/29 12:11

بەغداد ـ INA

دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بە تۆمەتی سەرانەوەرگرتن و بەرتیل ڕاگەیاند، کە یەکێکیان فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی ڕومادی.

دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: پرۆسەی دەستگیرکردنەکە کە لەلایەن تیمەکانی نووسینگەی لێکۆڵینەوەی ئەنبارەوە ئەنجامدراوە، ئاماژەی بەوە کردووە: "بۆسەیەک نراوەتەوە و تێیدا تۆمەتبارێک کە فەرمانبەرە لە بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێکردنی ڕومادی دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی داوای بڕی دە ملیۆن دیناری لە هاوڵاتییەک کردووە، لە بەرامبەر ڕادەستکردنی بڕی ئەو قەرزەی کە لە ئەستۆی یەکێک لە قەرزارەکاندا بووە".

رونیشیكردەوە: "پڕۆسەکە بووەتە هۆی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دیکە کە ڕۆڵی نێوەندگیری بینیوە بۆ وەرگرتن و گواستنەوەی یەکەم قیستی بڕی بەرتیلەکە بۆ تۆمەتباری یەکەم".

ئەوەشی خستەڕوو: "کۆنووسی یاسایی ڕێکخراوە و لەگەڵ تۆمەتبارەکان و بەڵگە دەستبەسەرداگیراوەکان خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند، ئەویش بڕیاری ڕاگرتنی بۆ دەرکردوون، بەپێی حوكمەكانی بڕیاری (ژمارە 160ی ساڵی 1983)ی هەموارکراو".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)