بەغدا – INA
دەستەی کارگێڕی یانەی کارەبا، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستنیشانکردنی "حەسەن ئەحمەد"ی وەک ڕاهێنەری نوێی تیپی تۆپی پێی یانەکەی ڕاگەیاند.
دەستەی کارگێڕی یانەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "بڕیاردرا بە دەستنیشانکردنی ڕاهێنەر حەسەن ئەحمەد وەک ڕاهێنەری تیپەکە، وەک جێگرەوەی ڕاهێنەر ئەحمەد عەبدولجەبار، ئەمەش دوای ئەو دەستلەکارکێشانەوەیەی کە ناوبراو پێشکەشی کردبوو، هەروەها نزیکبوونەوەی کۆتاییهاتنی ماوەی خواستنی لە هەڵبژاردەی لاوان کە لە یەکی مانگی داهاتوودا کۆتایی دێت".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "لە ئەرکە نوێیەکەیدا، هەریەکە لە خەلدون ئیبراهیم، عەلی حەسەن، و دکتۆر ماجید عەبدولحەمید وەک ڕاهێنەری توانای جەستەیی، هەیسەم خەلیل وەک ڕاهێنەری گۆڵپارێزەکان و موئەمەل عەباس وەک شیکەرەوەی تەکنیکی، هاوکاری حەسەن ئەحمەد دەکەن".
دەستەی کارگێڕی سوپاس و پێزانینی زۆری خۆی ئاراستەی ڕاهێنەر ئەحمەد عەبدولجەبار و تیمی یاریدەدەری کرد و دەستخۆشی لەو هەوڵانە کرد کە لە ماوەی سەرکردایەتیکردنی تیپەکەدا دابووی، سەرەڕای ئەو بارودۆخە سەختانەی لە قۆناغی ڕابردوودا هەبوون، چونکە توانی تیپێکی دیار بنیات بنێت کە بە گەواهی پسپۆڕان ئاستێکی تەکنیکی بەرزی پێشکەش کرد و سەرنجی هەمووانی ڕاکێشا.