بەغدا – INA
ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، شێخ قیس خەزعەلی و سەرۆکی پارتی تەقەدووم محەمەد حەلبوسی، جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی سەقامگیری سیاسی و پاڵپشتیکردنی ئەو ڕێڕەوانەی کە خزمەت بە بەرژەوەندی نیشتمانی دەکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی شێخ خەزعەلی لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "ئەمینداری گشتی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق، شێخ قیس خەزعەلی، ئەمڕۆ لە نووسینگەکەی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پارتی تەقەدووم کرد، لە دیدارێکدا کە تێیدا پەرەسەندنەکانی گۆڕەپانی سیاسی وڵات تاوتوێ کرا". هەروەها ڕوونیکردەوە: "لە میانی دیدارەکەدا باس لە چەند دۆسیەیەکی پەیوەست بە کاروباری سیاسی گشتی کرا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی ئەو ڕێڕەوانەی کە بەشدارن لە خزمەتکردنی بەرژەوەندی نیشتمانی".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "هەروەها باس لە پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان و یەکخستنی دیدگاکانی نێوان هێزە سیاسییەکان کرا، بەو شێوەیەی کە خواستەکانی ڕۆڵەکانی گەلی عێراق لە چەسپاندنی ئاسایش، سەقامگیری و گەشەپێدان بەدی بهێنێت".