🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان: دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێک کە (١٥) کیلۆگرام ماددەی کریستاڵیان پێبووە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/28 23:26

بەغدا - INA

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، دەستگیرکردنی چەند تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە ١٥ کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری کریستاڵیان پێبووە.

بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "لە ئۆپەراسیۆنێکی جۆری و بە هەوڵێکی هەواڵگری ناوازە، بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان - بەشی لێکۆڵینەوە تایبەتەکان لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەری لەلایەن دادگای لێکۆڵینەوەی ناوەندی، توانییان چەند تۆمەتبارێک دەستگیر بکەن و دەستبەسەر (١٥) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەری کریستاڵدا بگرن کە پێیان بووە"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "تۆمەتبارەکان ڕەوانەی دادگا کراون بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆیان وەربگرن".

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەختی کردەوە کە "هێزەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان بەڵێن بە گەلەکەمان دەدەن کە بەردەوام بن لە ڕاوەدوونانی بازرگانان و بڵاوکەرەوەکان و بەکارهێنەرانی ئەم پەتایە مەترسیدارەی کە کۆمەڵگەی عێراقی کردووەتە ئامانج، و ڕادەستکردنیان بە دادپەروەری".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)