بەغدا- INA
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی کردەوە لەسەر گرنگی ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەرکردنی ئەو یاسایانەی کە پەیوەندی ڕاستەوخۆیان بە ژیانی هاووڵاتیانەوە هەیە.
سەرۆکایەتی کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆشکی بەغدا، پێشوازی لە شبل زەیدی، سەرۆکی هاوپەیمانی خزمەتگوزاری و شاندی هاوڕێی کرد، کە پیرۆزباییان لە سەرۆک کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆمار و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست لە ئەنجامدانی ئەرکەکانیدا بۆ خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەل".
له راگهیندراوهكهی سهرۆكایهتی كۆمار ئهوهیش هاتووه : "لە دیدارەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ پاڵپشتیکردنی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، و پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان بکات و وەڵامدەرەوەی خواستەکانیان بێت، بەو شێوەیەی کە سەقامگیری سیاسی بەهێز بکات و خزمەت بە کاروانی گەشەپێدان لە وڵاتدا بکات".
سەرۆک کۆمار لە میانی دیدارەکەدا دووپاتی کردەوە: "ڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران زۆر گرنگە لە داڕشتنی ئەو یاسایانەی پەیوەندییان بە ژیانی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەکانیانەوە هەیە".
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە "هەرێم کەمال، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەرلەمان و ژمارەیەک لە ئەندامانی فراکسیۆنەکە ئامادەی دیدارەکە بوون".