🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لەگەڵ وەبەرهێنەران کۆبووەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/28 20:38

هه‌ولێر - INA

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم له‌، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێم لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ " ئەمڕۆ سێشەممە ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکوومەت کورتەیەکی دەربارەی گۆڕانکاری و پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوخۆی هەرێم، عێراق و ناوچەکەی خستە ڕوو، تیشکی خستە سەر پێگەی هەرێمی کوردستان لە ناو هاوکێشە نوێیەکاندا".

مەسرور بارزانی هیوای خواست ئەم هەنگاوە ببێتە مایەی هاتنەئارای سەردەمێکی نوێ لە ئاشتی و سەقامگیری لە عێراق. جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و ڕێزگرتن لە مافە دەستوورییەکان و قەوارەی فیدراڵیی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکرێن.

هاوکات دەربارەی ناوخۆی هەرێم، ئاماژەی بەوە دا کە لە دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە، خوازیار بوون لە زووترین کاتدا کابینەی نوێی حکومەتی هەرێم پێک بهێنرێت و هیوای خواست چیتر ئەم بابەتە دوا نەکەوێت.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی حکومەت سوپاسی وەبەرهێنەران و کەرتی تایبەتی کرد بۆ ڕۆڵە گرنگەکەیان لە پشتیوانیکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی ئابووری و بزاڤی بازرگانی. لە کۆتاییشدا، چەندین ڕاسپاردە و پێشنیار بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی بەردەم جموجۆڵی ئابووری خرانە ڕوو، مەسرور بارزانی وەڵامی سەرنج و تێبینییەکانی ئامادەبووانی دایەوە و دووپاتی کردەوە کە حکومەت بەردەوام دەبێت لە کاراسانی بۆ وەبەرهێنەران لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری کوردستان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)