بەغدا - INA
عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیان کردەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تەواوی هێزە نیشتمانییەکان لەپێناو پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ سێشەممە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە پێگەیشت، کە تێیدا پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی وەک کاندیدی کوتلەی گەورە بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ".
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه: "لە پەیوەندییەکەدا جەخت کرایەوە لەسەر گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تەواوی هێزە نیشتمانییەکان لەپێناو پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت، بەو شێوەیەی کە خواستی ڕۆڵەکانی گەلەکەمان لە هەموو پارچەکانی نیشتماندا بەدی بهێنێت".