🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئیمارات کشانەوەی خۆی لە "ئۆپێك" و "ئۆپێك پڵەس" ڕاگەیاند

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/28 16:59

ئابووری – INA

دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، ئەمڕۆ سێشەممە، کشانەوەی خۆی لە ڕێکخراوی ئۆپێك و هاوپەیمانی ئۆپێك پڵەس ڕاگەیاند.

ئاژانسی هەواڵی ئیمارات لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بڵاویكرده‌وه‌ و، ئاماژەی بەوە کردووە: "دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بڕیاری خۆی بۆ چوونە دەرەوە لە ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێك) و (ئۆپێك پڵەس) ڕاگەیاند"، ئاماژەی بەوەش داوە کە "بڕیارەکە لە یەکی ئایاری ٢٠٢٦وە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە".

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "ئەم بڕیارە لەگەڵ دیدگای ستراتیژی و ئابووری درێژخایەنی دەوڵەتی ئیمارات و گەشەسەندنی کەرتی وزەدا دەگونجێت، لەوانە خێراکردنی وەبەرهێنان لە بەرهەمهێنانی ناوخۆیی وزەدا، هەروەها پابەندبوونی وەک بەرهەمهێنەرێکی بەرپرسیار و جێی متمانە دوپاتدەکاتەوە کە سەیری ئایندەی بازاڕەکانی وزەی جیهانی دەکات".

ڕوونیشیکردەوە کە "ئەم بڕیارە دوای پێداچوونەوەیەکی ورد بۆ سیاسەتی بەرهەمهێنانی ئیمارات و تواناکانی ئێستا و داهاتووی هاتووە، و لەبەر رۆشنایی بەرژەوەندی نیشتمانی و پابەندبوونی دەوڵەت بە بەشدارییەکی کارا لە دابینکردنی پێداویستییە بەپەلەکانی بازاڕ، لە کاتێکدا کە گرژییە جیۆپۆلیتیکییەکان لە ماوەیەکی نزیکدا لە ڕێگەی ئاڵۆزییەکانی کەنداوی عەرەبی و گەرووی هورمزەوە بەردەوامن و کاریگەرییان لەسەر داینامیکی خستنەڕوو هەیە"، ئاماژەی بەوەش کردووە کە "ئاراستە سەرەکییەکان ئاماژە بە بەردەوامی گەشەی داواکاری جیهانی بۆ وزە دەکەن لەسەر ئاستی ناوەند و درێژخایەن".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)