به‌غدا – INA
سه‌رۆك كۆمار نزار ئامێدی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له فه‌ریق یه‌كه‌می روكن عه‌بدولفه‌تاح بورهان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ریی ڕاگوزه‌ر لە كۆماری سودانه‌وه پێگه‌یشت، به‌بۆنه‌ی ده‌ستبه‌كاربوونی له پۆسته‌كه‌یدا.
سه رۆكایهتی كۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سه‌رۆك كۆمار نزار ئامێدی نامه‌یه‌كی پیرۆزبایی له‌لایه‌ن فه‌ریق یه‌كه‌می روكن عه‌بدولفه‌تاح بورهان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ریی ڕاگوزه‌ری كۆماری سودانه‌وه پێگه‌یشت، به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی ئه‌ركی پۆسته‌كه‌ی و تێیدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستووه له سه‌ركردایه‌تیكردنی عێراق و چه‌سپاندنی بنەماكانی سه‌قامگیری".
له راگهیندراوهكه ئه‌وه‌یش هاتووه كه: "ئه‌مه له میانی پێشوازیكردنی سه‌رۆك كۆمار بوو له عه‌بدولڕه‌حیم سر ئهلخهتم، باڵیۆزی سودان له عێراق، له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا، كه ناوبراو سڵاوی سه‌ركردایه‌تی سودانی گه‌یانده سه‌رۆك كۆمار و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر گرنگی په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و فراوانكردنی ئاسۆكانی هاریكاری هاوبه‌شی نێوان هه‌ردوو وڵات".
بورهان له نامه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به "پێویستی توندوتۆڵكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هاریكاری له بواره جیاجیاكاندا به‌و شێوه‌یه‌ی خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كان بكات و هه‌ماهه‌نگییه‌كان به‌رامبه‌ر پرسه ناوچه‌ییه‌كان به‌هێزتر بكات" كردووه و هیوای خواستووه "سودان شه‌راكه‌تێكی كاریگه‌ر له‌گه‌ڵ عێراقدا بنیاد بنێت".
له كۆتاییدا هاتووه: "سه‌رۆك كۆمار سڵاوی خۆی له ڕێگه‌ی باڵیۆزی سودانه‌وه بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌روه‌ریی ڕاگوزه‌ر نارد و جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر په‌رۆشی عێراق بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سودان و گه‌شه‌پێدانی هاریكارییه‌كان له‌سه‌ر ئاسته جیاجیاكان، به ئامانجی به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو گه‌لی برا".