بەغدا - INA
باتریک دورێل، باڵیۆزی فەڕەنسا لە عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
دورێل لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) بڵاویكردهوه وتێیدا، ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکەم بەبۆنەی دەستنیشانکردنی وەک سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نوێ".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "فەڕەنسا لە پاڵ عێراق دەوەستێت بۆ پاڵپشتیکردنی ئەو هەوڵانەی کە ئامانجیان بەدیهێنانی سەقامگیری و چاکسازی و گەشەپێدانە لە بەرژەوەندی هەموو عێراقییەکاندا".