بەغدا - INA
محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، و عەلی فالح کازم زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیان کردەوە لەسەر پێویستی بەردەوامبوون لە پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران و تەحەددییەکانی هەبێت.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێشوازی لە عەلی فالح کازم زەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو کرد".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "لە دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە کۆی بارودۆخی وڵات و ناوچەکەدا کرا، و تێیدا جەخت کرایەوە لەسەر پێویستی بەهێزکردنی یەکڕیزی نێوان هەموو لایەنە نیشتمانییەکان و کارکردن بە گیانی بەرپرسیارێتی و شەراکەت، بۆ بەردەوامبوون لە پێکهێنانی حکومەتێک کە نوێنەرایەتی هەموو عێراقییەکان بکات و خاوەن لێهاتوویی و توانا بێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران و تەحەددییەکان".
سەرۆک وەزیران جەختی کردەوە لەسەر "پەرۆشی خۆی بۆ پاڵپشتیکردنی زەیدی لەپێناو سەرخستنی ئەرکەکەی لە پێکهێنانی حکومەتی نوێ، و بەهێزکردنی پرەنسیپی دەستاودەستکردنی ئاشتییانەی دەسەڵات بەپێی میکانیزمە دەستووری و دیموکراسییەکان"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "قۆناغی ئێستا پێویستی بە هەوڵی دووقات هەیە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە بۆ تێپەڕاندنی تەحەددییەکان و بەدیهێنانی بەرژەوەندی گشتی و چەسپاندنی سەقامگیری لە سەرتاسەری عێراقدا".