🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئوردن پیرۆزبایی لە زەیدی دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/28 12:56

بەغداد - INA

سەرۆک وەزیران جەعفەر حەسان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ئەمڕۆ سێشەممە، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی کۆماری عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌، "هیوای سەرکەوتنی بۆ زەیدی خواست لە ئەرکە نیشتمانییەکەیدا، و هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری زیاتری بۆ عێراق خواست."

هەروەها حەسان ئارەزووی خۆی نیشان دا بۆ "پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و هەردوو گەل و بەهێزکردنیان لە هەموو بوارەکاندا"، و جەختی کردەوە کە "سەرکەوتنی عێراق، سەرکەوتنە بۆ ئوردن."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)