ئابووری – INA
نرخی نەوت لە بەرزبوونەوەی بەردەوامە و ڕۆژی سێشەممە لە بەربەستی 110 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نزیکبووەوە.
گرێبەستە ئایندەییەکانی خاوی برێنت بۆ ڕادەستکردنی مانگی حوزەیران بە بڕی 1.21 دۆلار، کە یەکسانە بە 1.12%، بەرزبووەوە و گەیشتە 109.44 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، ئەمەش دوای ئەوەی لە دانیشتنی پێشوودا بە ڕێژەی 2.8% بەرزبووەوە و بەرزترین ئاستی داخستنی لە دوای حەوتی نیسانەوە تۆمارکرد؛ بەمەش گرێبەستەکە بۆ حەوتەم ڕۆژ لەسەریەک ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد.
هەروەها خاوی تەکساسی ئەمریکی (WTI) بۆ ڕادەستکردنی مانگی حوزەیران بە بڕی 1.04 دۆلار یان 1.08% بەرزبووەوە و گەیشتە 97.41 دۆلار، ئەمەش دوای ئەوەی لە دانیشتنی پێشوودا بە ڕێژەی 2.1% بەرزبووەوە.
سەرچاوە: العربية