بەغداد – واع
دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، وردەکارییەکانی دۆخی کەشوهەوای لە وڵاتدا بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارینی بارانی جیاجیا و بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمای کرد.
دەستەکە لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "سبەی چوارشەممە ئاسمان لە هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور دەبێت، بەڵام ناوچەی باکوور هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی مامناوەند بەتایبەت لە بەشە باکوورییەکانی، پلەکانی گەرما لە ناوچەی ناوەڕاست کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باشوور کەمێک دادەبەزن و لە ناوچەی باکووریش هاوشێوە دەبن، مەودای بینین (8-10) کم دەبێت و لە کاتی باراندا (5-7) کم دەبێت".
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه، پلەکانی گەرمای هەرەبەرز بۆ سبەی چوارشەممە لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق بەم شێوەیە دەبێت: سلێمانی 20، دهۆک 21، هەولێر 22، کەرکوک 24، نەینەوا 25، سەڵاحەدین و دیالە و ئەنبار 28، بەغداد و کەربەلای پیرۆز 29، واسیت 30، نەجەفی ئەشرەف و دیوانییە و میسان و بابل 31، موسەنا 32، زیقار و بەسڕە 33.
له راگهیندراوهكه ئهوهیش هاتووه كه، کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە نیمچە هەور دەبێت و لە بەشە باکوورییەکانی ناوچەی باکوور هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕپچڕ، پلەکانی گەرماش لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور کەمێک بەرز دەبنەوە و لە ناوچەی باشوور هاوشێوە دەبن.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ڕۆژی هەینی کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، لە دوای نیوەڕۆوە لە بەشەکانی ڕۆژئاوای وڵات دەگۆڕێت بۆ هەور لەگەڵ بارینی بارانی مامناوەند، پلەکانی گەرما بە گشتی کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو، مەودای بینین (8-10) کم دەبێت و لە کاتی باراندا (5-7) کم دەبێت.
راگهیندراوهكهی دهستهی كهشناسی باسی لەوەش کردووە، دۆخی کەشوهەوای پێشبینیکراو بۆ ڕۆژی شەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور لە سەرتاسەری وڵاتدا، پلەکانی گەرماش بە گشتی کەمێک بەرز دەبنەوە بەراورد بە ڕۆژی پێشوو.