بەغداد – INA
سەرۆکی فراكسیۆنی پەرلەمانیی دەوڵەتی یاسا، یاسر مالیکی، پشتگیری فراكسیۆنهكهی بۆ ڕاسپێردراو بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران "عەلی زەیدی" لە ئەرکە نیشتمانییەکەیدا بۆ پێکهێنانی حکومەت دووپات کردەوە.
مالیکی لە پۆستێکدا لە پێگهی خۆی له (X)، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) بڵاویكردهوه، ڕایگەیاند: "پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی دەکەین بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتوو، و پشتگیری خۆمان بۆی دووپات دەکەینەوە لە ئەرکە نیشتمانییەکەیدا بۆ پێکهێنانی تیمێکی حکومی لێهاتوو، دەستپاک و کارا، کە بتوانێت ڕووبەڕووی تەحەددییە دەوروبەراکان ببێتەوە و سوود لە دەرفەتە بەردەستەکان بۆ وڵاتەکەمان وەربگرێت."
هەروەها وتیشی: "سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی پەرۆشی خۆیان بۆ تەواوکردنی پێکهێنانی سێ سەرۆکایەتییەکە بەو شێوەیەی کە لەگەڵ بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتدا دەگونجێت سەلماندووە، ئەمەش هەڵوێستێکە کە شایەنی سوپاس و پێزانینە، و داوا لە خودا دەکەین هەمووان بەرەو خێر و چاکە ئاراستە بکات."