🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆکی حکومەتی هەرێم: پیرۆزباییمان لە عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/04/28 11:02

بەغداد - INA

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ سێشەممە، پیرۆزبایی ئاراستەی عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ.

مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی "X" دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) بڵاویكرده‌ه‌ تێیدا رایگه‌یاند،پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی راسپێردراوی عێراق ئەنجامداوە.

مەسرور بارزانی لە پەیامەکەیدا نووسیویەتی: "پیرۆزباییمان لە عەلی زەیدی کرد بە بۆنەی راسپاردنی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی فیدراڵ؛ هیوای سەرکەوتنمان بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی فیدراڵ."

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی لە گرنگیی پابەندبوون بە دەستوور کردەوە و رایگەیاند: "پشتیوانیی خۆمان بۆ چارەسەرکردنی گشت کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور دەربڕی."

مەسرور بارزانی وتی: "هیواخوازین سەردەمێکی پڕ لە ئاشتی و سەقامگیری لە عێراقدا دەست پێ بکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)