بەغدا – INA
ئەمڕۆ دووشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران هەیبەت حەلبوسی، پێشوازی لە ڕاسپاردنی عەلی زەیدی کرد بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێ.
حەلبوسی لە ڕاگەیەندراوێکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ڕایگەیاند: "پێشوازی لە ڕاسپاردنی عەلی زەیدی بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و پێکهێنانی حکومەتی نوێ دەکەین، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لە ئەنجامدانی ئەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانییەدا، بەو جۆرەی کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی کارەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت".
ئاماژەی بەوەشکرد: "هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەکەین بۆ پابەندبوونیان بە وادە دەستوورییەکان، و بەرەوپێشچوونیان بە ڕۆحییەتی بەرپرسیارێتی و ڕێککەوتنی نیشتمانی لەم قۆناغەدا، و جەخت لە پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتێک دەکەینەوە کە توانای بەڕێوەبردنی قۆناغی داهاتوو و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی هاوڵاتییانی هەبێت".